عیراقی

دەنگ بە پرۆژە یاسای بودجەی 2021 دەدرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


دەنگ بە پرۆژە یاسای بودجەی 2021 دەدرێت
مەودا میدیا- 

بڕیارە ئەمڕۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بۆ دەنگدان لەسەر پرۆژە یاسای بودجەی 2021ی عیراق کۆبێتەوە، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق ئاماژەی بەوەکرد هیچ کێشەیەک لە پرۆژە یاساکەدا نەماوە ئامادەیە بۆ دەنگدان.

بەپێی ئەو کارنامەیە بێت کە سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بڵاویکردووەتەوە، ئەمڕۆ یەکشەممە 28ی ئاداری 2021 کۆدەبێتەوە بۆ دەنگدان لەسەر پرۆژە یاسای بودجەی 2021ی عیراق.

دوێنێ شەممە د. بەشیر حەداد، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند "هیچ کێشەیەک بۆ دەنگدان بە پرۆژە یاسای بودجە و جێگیرکردنی پشکی هەرێمی کوردستان لە پڕۆژەیاساکەدا نییە".

هەروەها ئێوارەی دوێنێ شەممە 27ی ئاداری 2021 شاندی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتیی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان گەیشتە بەغدا بەمەبەستی گفتوگۆکردن لەگەڵ حکومەتی عیراق لەبارەی پشکی هەرێمی کوردستان لە پرۆژە یاسای بودجەدا.

س.س
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان