کوردستانی
راگەیەندراوێک لەبارەی مووچەی لیوا هاوبەشەکانی وەزارەتی پێشمەرگەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
لیژنەی کاروباری پێشمەرگەی کوردستان داوا دەکات بەزووترین کات مووچەی لیوا هاوبەشەکانی وەزارەتی پێشمەرگە دابەش بکرێت و باس لەوەش دەکرێت پێویستە مانگانە لەگەڵ فەرمانبەرانی حکومەت مووچە وەربگرن.
ئەمڕۆ یهكشهممه 28 ى ئادارى 2021 ، لیژنەی کاروباری پێشمەرگە لە پەرلەمانی کوردستان راگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە دەڵێت "دوای نەناردنی مووچەی لیوا هاوبەشەکان لەلایەن ئەمەریکاوە بەهۆی گرفتێکی تەکنیکییەوە پارەکە لەئەمەریکاوە بۆ هەرێمی کوردستان بەهۆی کێشەیەکەوە لە هەژماری بانکی و گواستنەوە، کاتی دابەشکردنەکەی دواخراوە".
دەشڵێت "زیاتر لە دوو مانگە لیوا هاوبەشەکان مووچەیان بۆ خەرج نەکراوە، بۆ ئەم مەبەستەش لە 15ی ئەم مانگە لیژنەی کاروباری پێشمەرگە بە نووسراوی فەرمی وەک پێشنیاز داوای لەلایەنی پەیوەندیدار کردووە کە تا هاتنی مووچەی ئەمەریکییەکان، بەمیکانیزمێکی گونجاو هەوڵبدرێت پارە بۆ وەزارەتی پێشمەرگە دابین بکرێت تاکو مووچە دابەش بکرێت بەسەر ئەم هێزانە".
لیژنەی کاروباری پێشمەرگە لە پەرلەمانی کوردستان ئاماژەی بەوەش کردووە "دابینکردنی بژێویی ژیانی ئەم هێزانە پەیوەستە بە مووچەوە و بەپێی بەدواداچوونەکان ژیانی زۆربەیان لەڕووی ئابوورییەوە سەخت بووە، بۆیە پێویستە مانگانە لەگەڵ فەرمانبەرانی حکومەت مووچەکە وەربگرن".
باس لەوەش دەکات "لێرەدا هەموو لایەک ئاگادار دەکەینەوە کە لیژنەی کاروباری پێشمەرگە لەهەوڵەکانی بەردەوامە لەگهڵ لایەنی پەیوەندیدار كه بەپەلە بێنە سەرخەت بۆ چارەسەرکردنی ئەم کێشەیە".
ک. ر