کوردستانی

"لە رێککەوتنی هەولێر و بەغدا_دا زەرەرمەندی سەرەکی هاوڵاتی دەبێت"

مەودا میدیا - سلێمانی |


"لە رێککەوتنی هەولێر و بەغدا_دا زەرەرمەندی سەرەکی هاوڵاتی دەبێت"
مەودا میدیا-

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایدەگەیەنێت  پێی باشە هەرێم لەسەر رادەست کردنی نەوت رێکبکەوێت نەک داهاتەکەی و باس لەوەش دەکات ئەوەی هەرێم رازیبوە لەسەری دەبێت بۆ رادەستکردنی داهاتی یەک بەرمیل نەوت بەنرخی سۆمۆ دەبێت، دوو بەرمیل و نیو بفرۆشێت تا پارەی بەرمیلێک نەوت بدات.

ئەحمەد حاجی رەشید، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک دەڵێت "ئەگەر زۆرە وڵاتی تورکیا ئەو سکاڵایە بباتەوە کە عیراق لەدادگای پاریس لەسەری تۆماریکردوە و داوای 26 ملیار قەرەبوی لێدەکاتەوە".

دەشڵێت " ئەگەر رێککەوتنەکە جێبەجێکرا ئەوا هەرێم  لە فرۆشتنی نەوت و داهاتی ناوخۆ نزیکەی (750) ملیاری دەست دەکەوێت کە لەسەری دەکرێتە ماڵ".

دەقی نووسینەکەی ئەحمەدی حاجی رەشید:
ئەو کاتەی دانووستانکاری کورد شکست دەێنێت!!!
کێ باجەکەی دەدات :
دانووستان یەکێکە لەهونەرەکانی سیاسەت و بەڕێوەبردنی وڵات و مامەڵە لەگەڵ بەرانبەردا چ یار بن یان نەیار بن. 
لەدانووستانی بودجەدا شاندی هەرێم لەسەرەتاوە لەگەڵ حکومەت رێککەوتوون لەسەر رادەستکردنی داهاتی (250000) بەرمیل نەوت بەنرخی سۆمۆ لەگەڵ 50% داهاتی فیدراڵی و پاشانیش لەگەڵ هێزە سیاسyیەکان رێککەوتوون بەتایبەت هێزە شیعیەکان لەسەر هەمان بابەت و بڕ.
لەئێستادا ئەو دەقە کۆتادەقە کە رێککەوتنی لەسەر کراوە بۆیە : 
1_   من پێم باشە هەرێم لەسەر رادەست کردنی نەوت رێکبکەوێت نەک داهاتەکەی
2_ ئەوەی هەرێم رازیبوە لەسەری دەبێت بۆ رادەستکردنی داهاتی یەک بەرمیل نەوت بەنرخی سۆمۆ دەبێت  دوو بەرمیل و نیو بفرۆشێت تا پارەی بەرمیلێک نەوت بدات ، لەبەرانبەردا هەرێم سوودی ئەوەی دەستدەکەوێت کە شەرعیەتی یاسایی بەدەست دەهێنێت بۆ فرۆشتنی نەوت و حکومەتی فیدڕاڵ ناتوانێت هیچ جۆرە سکاڵایە لەدژی هەرێم لەدادگای ناوخۆیی بێت یان لەدەرەوە تۆمار بکات لەمەو دوا. 
3_ لەم نێوەندەشدا ئەگەر زۆرە  وڵاتی تورکیا ئەو سکاڵایە بباتەوە کە عیراق لەدادگای پاریس لەسەری تۆمارکردوە و داوای 26 ملیار قەرەبوی لێدەکاتەوە. 
4_ ئەگەر رێککەوتنەکە جێبەجێکرا ئەوا هەرێم لە فرۆشتنی نەوت و داهاتی ناوخۆ نزیکەی (750) ملیاری دەست دەکەوێت کە لەسەری دەکرێتە ماڵ ، لە باشترین حاڵەتدا حکومەتی فیدڕاڵ بەسیستەمی مقاسە بڕی (250) ملیاری بۆ بنێرێت، بەڵام هەرێم دەبیت پارەی کۆمپانیا و کرێی ئەو شتانەی دیکە بدات کە 55% داهاتی نەوتەکەیەتی بۆیە ئەوەی دەمێنێتەوە دیسان بەشی خەرجیەکانی ناکات .
5_ خۆ ئەگەر بڕگەی (نفقات فعلیەی) سەردەمی  عبادی جێبەجێ بکەن  رەنگە ئەو بڕەش نەنێرن ، کەواتە بۆ دانووستامان کرد.
6_ خۆ ئەگەر سیستەمی مقاسە نەکرێت یاسای ئیدارەی دارایی مادەی 27 بڕگەی 5  جێبەجێ نەکرێت ئەوا دەگڕینەوە بۆ خاڵی سەرەتا هەرێم هیچ نەدات وبەغداش هیچ. 
7_ کەواتە زەرەر مەندی سەرەکی هاووڵاتی دەبێت . 
بۆیە من دەنگ نادەم بەبودجەیەک بۆ بەرژەوەندی سیاسییەکان و بنەماڵە دەست رۆشتوەکان نووسرابێت و لە بەرژەوەندی خەڵک نەبێت، دەنگ نەدانیش مەرج نییە نەچمە کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆوە. 
دەمەوێت هەمیشە راشکاو راستگۆبم لەگەڵتان 
Qaiwan
Qaiwan