عیراقی

دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق دواخرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق دواخرا
مەودا میدیا-

سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق دانیشتنی تایبەت بە دەنگدان لەسەر پرۆژە یاسای بودجەی 2021ی عیراقی چەند کاتژمێرێک دواخست کە بریاربوو کاتژمێر 3:00ی پاشنیوەڕۆ ئەنجام بدرێت.

کەمێک پێش ئێستا سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بڕیاریدا دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەران بۆ دەنگدان لەسەر پرۆژە یاسای بودجەی 2021ی عیراق لە کاتژمێر 3:00ی پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆوە بۆ کاتژمێر 7:00ی ئێوارە دواخست.

دوێنێ شەممە 27ی ئاداری 2021 د. بەشیر حەداد، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند "هیچ کێشەیەک بۆ دەنگدان بە پرۆژە یاسای بودجە و جێگیرکردنی پشکی هەرێمی کوردستان لە پڕۆژەیاساکەدا نییە".

س.س
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان