عیراقی
حەیدەر عەبادی لەسەر نرخی دۆلار قسەدەکات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
حەیدەر عەبادی، سەرۆک وەزیرانی پێشووتری عیراق، دەڵێت " دۆلار له ده ستی دەوڵەمەند دایە و دیناریش لە دەستی هەژارانە و کار ناکات".
عەبادی، دەشڵێت "نرخی دیناریان کەمکردووەتەوە، نرخی دۆلاریش بەرزدەکەنەوە، بۆ ئەوەی دەوڵەمەندەکان دەوڵەمەندتربن و هەژارانیش هەژارتر".
حەیدەر عەبادی، داوا لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق و حکومەت دەکات، چاویان لە هەژاران بێت، با چیتر هەژارتر نەبن.
ئەم قسانەی حەیدەر عەبادی, سەرۆک وەزیرانی پێشووتری عیراق لە کاتێکدایە، کە چەندین پارت و لایەنی سیاسی لە عیراق داوای کەمکردنەوەی نرخی دۆلاریان بۆ نرخی پێشوو کردووە، کە 119 هەزار دیناری عیراقی بوو بەراnبەر 100 دۆلاری ئەمەریکی.
ه.ع