عیراقی
هۆشیار عەبدوڵڵا: تائێستا لەسەر مادەی تایبەت بە پشکی کورد رێککەوتن نەکراوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
پاش ئەوەی ئەندامێکی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرای عێراق ئاشکرایکرد، رێککەوتن لەنێوان هەرێمی کوردستان و بەغدا کراوە لەسەر پشکی تایبەت بە هەرێمی کوردستان، ئەندامێکی کوردی ئەنجومەنەکە رەتیدەکاتەوە رێککەوتن کرابێت.
هۆشیار عەبدوڵڵا، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی فەیسبووك، رایگەیاند "ئەمڕۆ یەکشەممە 28ی ئاداری 2021، لە کاتژمێر سێی دوانیوەڕۆ وە تائێستا کۆبوونەوەی لیژنەی دارایی بە ئامادەبوونی سەرۆکی پەرلەمان بەردەوامە".
راشیگەیاند "ئێمە بە روونی رای خۆمان لەسەر ئەوە جێگیرکردووە کە بۆ ئێمە مووچە و ژیانی فەرمانبەران و مافە دەستورییەکانمان لا گرنگە، نەک رێککەوتنێک کە لە ئێستاوە دیار بێ چارەسەری کێشەکان ناکات و جێبەجێناکرێت".
هۆشیار عەبدوڵڵا، ئاماژەی بەوەش کرد"تا ئێستا مادەی یازدەی تایبەت بە هەرێمی کوردستان یەکلانەبووەتەوە، ئەم ئێوارەیە پێش کۆبوونەوەی پەرلەمان، کۆبوونەوەی سەرۆکایەتی پەرلەمان و کوتلەکان بۆ هەموو ئەو مادانە دەکرێت کە تا ئێستا ناکۆکییان لەسەرە".
بڕیاربوو کاتژمێر سێی پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ 28ی ئاداری 2021، ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لەسەر بودجەی گشتیی کۆبێتەوە، بەڵام دواخرا بۆ حەوتی ئێوارەی ئەمڕۆ.
ه.ع