عیراقی

هێرشكرایه‌ سه‌ر باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا

مەودا میدیا - سلێمانی |


هێرشكرایه‌ سه‌ر باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا
مه‌ودا میدیا-

چه‌ند موشه‌كێك ئاراسته‌ی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له‌ به‌غدا كرا و تا ئێستا زیانه‌كانی ئه‌و هێرشه‌ نه‌زانراوه‌.

میدیاكانی عیراق بڵاویانكرده‌وه‌ ئه‌مشه‌و به‌ موشه‌ك هێرشكرایه‌ سه‌ر باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له‌ به‌غدا، تا ئێستا هیچ لایه‌نێك به‌رپرسیارێتی خۆی له‌و هێرشه‌ رانه‌گه‌یاندووه‌ و زیانه‌كانی هێرشه‌كه‌ش نه‌زانراوه‌.

له‌ دوای كوژرانی قاسم سوله‌یمانی، فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران و ئه‌بو مه‌هدی موهه‌ندیس، جێگری سه‌رۆكی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی له‌ به‌غدا له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه‌، ناوه‌ ناوه‌ به‌موشه‌ك هێرش ده‌كرێته‌ سه‌ر باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له‌ عیراق.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا




News

پیسبوونی بینین

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

نەورۆز؛ جەژنی نەتەوەیی و پێناسەی مێژوو

لەلایەن دێرین جەمال