عیراقی
مژدەیەک لە بەغداوە بۆ هاوڵاتییانی هەرێمی کوردستان
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، دەنگیدا بەو مادە دەستکاریکراوەی کە تایبەتە بە پشکی هەرێمی کوردستان لە بودجەی گشتیی عیراق.
بەپێی زانیارییەکانی مەودا میدیا، پاش کۆبوونەوەیەکی چەند کاتژمێری لەنێوان ئەندامانی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عیراق، لەسەر مادەی یازدەی تایبەت بە پشکی هەرێمی کوردستان، دواجار مادەکە پەسەندکراو رەوانەی فراکسیۆنەکانی ئەنجومەنی نوێنەران کران بۆ دەنگدان لەسەری.
بەپێی ئەو مادە دەستکاریکراوەی پشکی هەرێمی کوردستان، کە لایەنە شیعەکان گۆڕیویانە، دەبێت هەرێمی کوردستان پابەندی ناردنی 460 هەزار بەرمیلی نەوتی رۆژانە و نیوەی داهاتی ناوخۆبێت ئینجا بودجەی بۆ دەنێردرێت.
هەفتەی رابردوو وەفدی هەرێمی کوردستان و لایەنە شیعەکان لەسەر پشکی هەرێم لە بودجەدا رێککەوتن، بەڵام دواتر لایەنە شیعەکان دەستکاری رێککەوتنەکەیان کرد .
ئەگەرچی بڕیاربوو کاتژمێر حەوتی ئەمشەو کۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق تایبەت بە پەسەندکردنی بودجەی گشتی دەستپێبکات، بەڵام بەپێی زانیارییەکان تائێستا دەستیپێنەکردووە.
ه.ع