کوردستانی
گەرمیان، ئۆتۆمبێلێک لە هاوڵاتییەکی داو بەهۆیەوە گیانیلەدەستدا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ئیوارەی ئەمڕۆ لە گەرمیان، ئۆتۆمبێلێک لە هاوڵاتییەکی داو بەو هۆیەوە گیانیلەدەستدا، پۆلیسیش ئاشکرایدەکات، شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە دەستگیرکراوە.
عەلی جەمال قدووری، وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان، لە راگەیەندراوێکدا رایگەیاند "ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە 28ی ئاداری 2021، لە ناحیەی رزگاری سەر بە قەزای کەلار ئۆتۆمبێلێک لەجۆری لانسەر هاوڵاتییەکی بەناوی محەمەد ئەحمەد عەزیز لەدایکبووی 1950 دەشێلێت، پاش گەیاندنی بەنەخۆشخانە گیانیلەدەستدا".
لەئێستادا تەرمی ناوبراو رەوانەی پزیشکی دادوەری قەزای کەلارکراوە و شۆفێری ئۆتۆمبێلەکەش بەبڕیاری دادوەر و بەپێی مادەی 24ی هاتووچۆ بەندکراوە.
ه.ع