عیراقی

سبەینێ لە شارێکی کوردی پشووی فەرمییە

مەودا میدیا - سلێمانی |


سبەینێ لە شارێکی کوردی پشووی فەرمییە

مەودا میدیا-

سبەینێ بەبۆنەی یادی لە دایکبوونی ئیمام مەهدی ئیمامی شیعەکان، لە سنوری پارێزگای دیالە و قەزای خانەقین، پشووی فەرمی دەبێت و پارێزگاری دیالەش ئاشکرایدەکات پشووەکە خوێندنگاکان ناگرێتەوە.

موسەنا تەمیمی، پارێزگاری دیالە، لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرایکرد "سبەینێ دووشەممە 29ی ئاداری 2021، بەبۆنەی لەدایکبوونی ئیمام مەهدی ئیمامی شیعەکان، لە تەواوی داموودەزگاکانی پارێزگاکە پشووی فەرمی دەبێت".

ئاماژەی بەوەش کرد "بەهۆی ئەوەی سبەینێ، لە ناوەندەکانی خوێندنی پارێزگای دیالە تاقیکردنەوەکان بەڕێوەدەچن، پشووەکە خوێندنگاکان ناگرێتەوە".

لەلایەکی دیکەوە، قایمقامیەتی قەزای خانەقین، پابەندبوونی خۆی بە پشووەکە راگەیاند، کە قەزایەکی کوردی کێشەلەسەری نێوان هەرێمی کوردستان و بەغدایە.

ساڵانە لە بەشێکی پارێزگا شیعە نشینەکان لە یادی لە دایکبوون و مردنی ئیمامەکانی شیعە پشووی فەرمی رادەگەیەندرێت.

ه،ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان