کوردستانی
سۆران عومەر: بە ھیچ شێوەیەک ھەرێمی کوردستان نەوت نادات بە بەغدا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
سۆران عومەر، ئەندامی پێشووی پەرلەمانی کوردستان، لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک، دەڵێت " لە بەغدا روودەدات گوایە پشکی کورد دیاری کراوە گەمەکردنە بەخەڵک، ئەگەر نا حکومەتی ھەرێمی کوردستان ئامادە نییە یەک بەرمیل نەوت بەخەڵکی کوردستان بدات، ئێستە ئەچێ نیوەی داھات و رۆژی ٢٥٠ ھەزار بەرمیل تەسلیمی بەغدا ئەکات لەپێناو خەڵکی کوردستان؟".
سۆران عومەر، جەخت لەوەش دەکاتەوە "بە ھیچ شێوەیەک ھەرێمی کوردستان نەوت نادات بە بەغدا".
ئاماژەی بەوەش کرد "دوای جێبەجێکردنی یاسای بودجە، ھەرێمی کوردستان نەوت نادا بەغداش پارە نانێرێت، ھەرلایەنەش ئەوی دیکە تاوانبار دەکات و باجەکەی خەڵک دەیدات".
ئێوارەی ئەمڕۆ ئەندامانی کوردی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق پەسەندکردنی پشکی هەرێمی کوردستانیان لە لیژنەی دارایی ئەنجومەنەکە وەکو مژدە دا بە هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان، کە بەپێی مادەی یازدەی پرۆژە یاسای بودجەی گشتی، حکومەتی عیراق تەواوی پشکی بودجەی هەرێمی کوردستان رەوانە دەکات بە مەرجی رادەستکردنی 460 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە و نیوەی داهاتی ناوخۆ.
ماوەیەکە بەهۆی هەندێک کێشە لە نێوان لایەنەکان لەسەر بودجەی گشتی عیراق، چەندین جارە دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق پەیوەست بە بودجە دوادەخرێت.
ه.ع