کوردستانی
بە رووداوی هاتوچۆ کەسێک گیانیلەدەستدا
مەودا میدیا - سلێمانی |
 
            مەودا میدیا-
بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە، لەسەر رێگەی کەلار خانەقین دوو ئۆتۆمبێل پێکیاندادا و بەهۆیەوە شۆفێری یەکێک لە ئۆتۆمبێلەکان گیانیلەدەستدا.
بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان، بڵاویکردەوە "بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە 29ی ئاداری 2021، کاتژمێر 7ی سەرلەبەیانی لەسەر رێگای کەلار خانەقین نزیک زاڵگەی هاتوچۆ، دوو ئۆتۆمبێلی جۆری BMW و مارسیدس بارهەڵگر پێکیاندادا و شۆفێری BMWەکە گیانیلەدەستدا.
لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە لەلایەن تیمی هاتوچۆ وە دەستیپێکردووە بەمەبەستی زانینی هۆکاری رووداوەکـە.
ه.ع
 
   
  بیروڕا
 
                     
                     
                     
                    


 
                             
                             
                             
                             
                             
                             
                             
                            