کوردستانی
هۆشدارییەکی توند لە وەزارەتی تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
وەزارەتی تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان، هۆشداری توند دەداتە هاوڵاتییان و داوایان لێدەکات لەکاتی دەرکەوتنی هەر نیشایەکی کۆرۆنا پشکنین بکەن.
وەزارەتەکە، لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت "ئەگەر هەر نیشانەیەکت هەبوو یان ئەگەر نیشانەشت نەبوو، بەڵام بەرکەوتەی تووشبووانی کۆرۆنا بووی، بۆ دڵنیابوونەوە و دوورکەوتنەوە لە مەترسی و لەپێناو سەلامەتی خۆت و کەسانی دەوروبەرت، بەبێ دوو دڵی پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنا بکە".
دەشڵێت "پشکنینی تاقیگەیی بۆ ڤایرۆسی کۆرۆنا زۆر گرنگە بۆ زوو دەستنیشانکردن و وەرگرتنی چارەسەر و رێگەگرتن لە پەرەسەندنی نەخۆشییەکە بۆ قۆناغێکی مەترسیدار، تکایە پشکنین بکە.
ماوەی چەند رۆژێکە ژمارەی توشبوون و مردن بە کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان بەشێوەیەکی بەرچاو رووی لە بەرزبوونەوە کردووە، بڕیاریشە بە مەبەستی دەرکردنی چەند رێکارێکی نوێی خۆپارێزی، سبەینێ لیژنەی باڵای رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا کۆبێتەوە.
ه.ع