کوردستانی
پەیامێکی نوێ لە مەسرور بارزانییەوە تایبەت بە کۆرۆنا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر، دەڵێت "بهرزبوونهوهی خێرای رێژهی تووشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان مایەی نیگەرانییە".
دەشڵێت "لەم ساتە ههستیارهدا داوا لە هەر چوار پارێزگارەکەی ھەرێمی کوردستان دەکەم، بەرپرسیارێتیی سەرشانیان بهرامبهر به خهڵك بزانن و تەواوی رێكاره نوێیهكان جێبهجێ بكهن".
ئاماژەی بەوەش کرد "ئێستا کاتی سیاسەت کردن نییە، کەرتی تەندروستیمان دووبارە لە بەردەم تاقی کردنەوەدایە، مەترسی مردن لهسهر ژیانی هاووڵاتییانمان زیادی كردووه، ئەو پێشکەوتنانهی ئهم دواییه لە بهرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسەکە بەدەستمانھێنا ، ئێستا لە مەترسیدایە".
بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان، رۆژ بە رۆژ ژمارەی توشبوون و گیانلەدەستدان بە کۆرۆنا بەشێوەیەکی بەرچاو و بەرزدەبێتەوە و داوای پابەندبوونی بەردەوامیش بە رێنماییە تەندروستییەکان لە هاوڵاتییان دەکەن.
ه.ع