کوردستانی

وەزارەتی کارەبا قسە لەسەر کوشتنی کچە فەرمانبەرەکەی دەکات

مەودا میدیا - سلێمانی |


وەزارەتی کارەبا قسە لەسەر کوشتنی کچە فەرمانبەرەکەی دەکات

مەودا میدیا-

پاش ئەوەی پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دوو شەممە، کچە فەرمانبەرێک لە هەولێر و لە نێو وەزارەتی کارەبا کوژرا، وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت "کچە فەرمانبەرەکە ئەندازیاربووە لە وەزارەت".

لە راگەیاندراوەکەی وەزارەتی کارەبا دا، هاتووە "بەداخ و پەژارەیەكی زۆرەوە ئەمڕۆ كاتژمێر 10:18 خولەکی سەرلەبەیانی 29ی ئاداری 2021، لەكارەساتێكی دڵتەزێندا ئەندازیار شادی عەبدوڵڵا فەرمانبەری بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی دابەشكردنی وەزارەتی كارەبا، لەكاتی دەوامی فەرمی خۆیدا لەلایەن فەرمانبەرێكی دیكەی وەزارەتی كارەباوە بەدەمانجە كوژرا، دواتر راستەوخۆ هێزە ئەمنییەكان بكوژەكەیان دەستگیركرد".

وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان، دەڵێت "ئەندازیار شادی عەبدوڵڵا فەرمانبەرێكی دڵسۆز و بەتوانای وەزارەتی كارەبا بوو سەرەخۆشی لەخۆمان و خانەوادە و بنەماڵە بەڕێزەكەی دەكەین".

ه.ع

Qaiwan
Qaiwan