کوردستانی
نوێترین زانیاری لەسەر سێ مووچەی لیوا هاوبەشەکانی وەزارەتی پێشمەرگە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
لیژنەی کاروباری پێشمەرگە لە پەرلەمانی کوردستان، کۆبووەوە و پرسی دابەشکردنی سێ مووچەی لیوا هاوبەشەکانی وەزارەتی پێشمەرگە و بەدواداچوونەکانی تاوتوێکران.
پەرلەمانی کوردستان، بڵاویکردووەتەوە "بەمەبەستی تاووتوێكردنی چەند پرسێکی گرنگی پهیوهست بهكارى لیژنەکە، پێشنیوەڕۆى ئەمڕۆ دووشەممە 29ی ئاداری 2021، لیژنەی کاروباری پێشمەرگە، بەسەرپەرشتیی رێڤینگ ھروری سەرۆکی لیژنە و ئامادەبوونی جێگری سەرۆکى لیژنه و بڕیاردەر و ئەندامان و راوێژکارانی لیژنەکە کۆبووەوە".
.
ئاشکراشیکرد "لە کۆبوونەوەكهدا باسی بەدواداچوونهكانی لیژنهكه بۆ پرسی مووچەی لیوا ھاوبەشەکانی پێشمەرگە کرا، هەروەک بڕیاردرا كه بهدواداچوونهكانی لیژنه بۆ ئهو پرسه بەردەوام بێت و زیاتر بەدەم ئەو پرسەوە بچێت".
دواتر ئەندامان راو پێشنیازی خۆیان لەبارەی کێشە جیاوازەکانی پێشمەرگە دەربڕی، لەکۆتایی کۆبوونەوەكهشدا لیژنە بڕیاریدا ژمارهیهك سەردانی پێویست بۆ لایەنە پەیوەندیدارەکان ئەنجامبدات، بەمەبەستی بەدواداچوونی زیاترو دۆزینەوەی چارەسەر بۆ ئهو کێشە و گرفتانهی كه پەیوەستن بەھێزەکانی پێشمەرگە.
ئەگەرچی ماوەی زیاتر لە مانگێکە بڕیاری دابەشکردنی سێ مووچەی لیوا هاوبەشەکانی وەزارەتی پێشمەرگە دراوە، کەچی تاوەکو ئێستا هیچ مووچەیەک بە پێشمەرگە نەدراوە، ئەمەش نیگەرانی لای پێشمەرگەی ئەو لیوایانە دروستکردووە.
ه،ع