کوردستانی
نێچیرڤان بارزانی دەچێتە فەرەنسا
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
لەسەر بانگهێشتی ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆک کۆماری فەرەنسا، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، سەردانی ئەو وڵاتە دەکات.
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت "به بانگهێشتى فه‌رميى ئيمانوێل ماكرۆن سه‌رۆک كۆمارى فه‌ره‌نسا، نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان سه‌ردانى فه‌ره‌نسا ده‌كات و سبه‌ى سێشه‌ممه 30ی ئاداری 2021، له كۆشكى ئه‌ليزێ له پاريس له‌گه‌ڵ سه‌رۆك ماكرۆن كۆده‌بێته‌وه".
هه‌ردوو سه‌رۆك، بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و عیراق له‌گه‌ڵ فه‌ره‌نسا، دۆخى عیراق، هه‌رێمى كوردستان و ناوچه‌كه به‌گشتى، په‌تاى كۆڤيد_19 و لێكه‌وته‌كانى، مه‌ترسييه‌كانى تيرۆر و ئه‌ركى هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تى، گرنگيى هاوكارى و هاوبه‌شيى هه‌مه‌لايه‌نه بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى داعش و چه‌ند پرسێكى ديكه‌ى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش تاوتوێ ده‌كه‌ن.
ه.ع
بیروڕا



