کوردستانی
ئەمەریکا کاتی هاتنی مووچەی لیوا هاوبەشەکانی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگەی ئاشکرا کرد
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بڕیار بوو لە مانگی شوباتی رابردوودا لیوا هاوبەشەکانی وەزارەتی پێشمەرگە سێ مووچە بە یەکەوە وەربگرن، بەڵام تاوەکو ئێستا ئەو مووچەیە نەدراوە، وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشتر رایگەیاندبوو کە بەهۆی دروستبوونی کێشە لە ئەمەریکاوە هاتنی پارەکە دواکەوتووە.
دەیڤد ولیام، لە سەنتەری هاوئاهەنگیی هێزەکانی هاوپەیمانان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاندووە "رۆژی 1ی نیسانی 2021 مووچەی لیوا هاوبەشەکان دەگاتە وەزارەتی پێشمەرگە".
هەروەها لە 21ی شوباتی 2021 وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان رایگەیاند "بۆ ئەم مانگە لیوا هاوبەشەکانی وەزارەتی پێشمەرگە سێ مووچە بە یەکەوە وەردەگرن، بەڵام تاوەکو ئێستا ئەو سێ مووچەیان وەرنەگرتووە".
س.س