کوردستانی
گوێدرێژێک گوێی منداڵێک لێدەکاتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی چەمچەماڵ رایدەگەیەنێت بەهۆی ئەوەی گوێدرێژێک پەلاماری منداڵێک دەدات گوێی چەپی بە تەواوی لێدەبێتەوە، ئاماژە بەوەشکراوە دەستبەجێ نەشتەرگەری بۆ منداڵەکە ئەنجام دراوە.
لە راگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی چەمچەماڵ بڵاویکردووەتەوە "دکتۆر هێرش سەید گوڵ شێخانی، پزیشکی پسپۆڕی قوڕگ و لوت و گوێ لە نەخۆشخانەی گشتیی شەهید پێشڕەو سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی چەمچەماڵ کە بە هاوکاری تەواوی ستافی هۆڵی نەشتەرگەریی نەخۆشخانەکە نەشتەرگەرییەکەی ئەنجامداوە روونیکردەوە، منداڵەکە کوڕێکی تەمەن 10 ساڵە و دانیشتووی یەکێک لە گوندەکانی سنووری قەزای چەمچەماڵە کاتێک گەیەندرایە نەخۆشخانە دۆخی زۆر خراپ و مەترسیدار بوو بەهۆی ئەوەی (گوێدرێژێک) قەپی لێدابوو گوێی چەپی بە تەواوی بڕیبوو و لێببوەوە پێشتر لە بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەکە هەموو فریاگوزراییە سەرەتاییەکانی بۆ کرا".
ئاماژە بەوەشکراوە "دواتر لە هۆڵی نەشتەرگەریی دەستبەجێ هەڵساون بە ئەنجاندانی نەشتەرگەریی بۆ منداڵەکە، نەشتەرگەرییەکەی (3) کاتژمێری خایاند ئێستا منداڵەکە لە نەخۆشخۆشخانەیە و لە ژێر چاودێری پزیشکیدایە".
دکتۆر هێرش وتویەتی "داوا لە هەموو دایکان و باوکانی بەڕێز دەکەم کە بەردەوام ئاگاداری منداڵەکانیان بن و چاودێریان بکەن و بە دووریان بگرن لەو ئاژەڵانەی جێگای مەترسین، بۆئەوەی پارێزراوبن تووشی رووداوی نەخوازراوی وەک ئەم حاڵەتە نەبن ژیانیان نەکەوێتە مەترسییەوە و هیوای زوو چاکبوونەوەشی بۆ منداڵەکە خواست".

س.س