کوردستانی
ئێوارەی ئەمڕۆ لە رووداوێکی تەقەکردندا چوار کەس برینداربوون
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە 29ی ئاداری 2021 لە رووداوێکی تەقەکردن لە ناحیەی شۆڕشی سەر بە قەزای چەمچەماڵ چوار کەس برینداربوون کە یەکێکیان کارمەندی ئاسایشە و تەندروستی هەر چوار بریندارەکە جێگیرە.
شەریف رەحیم، جێگری بەڕێوەبەری تەندروستیی چەمچەماڵ بە مەودا میدیای راگەیاند "ئێوارەی ئەمڕۆ لە ئەنجامی رووداوێکی تەقەکردن لە ناحیەی شۆڕشی سەر بە قەزای چەمچەماڵ سێ هاوڵاتی و کارمەندێکی ئاسایش بە برینداری گەیەندرانە نەخۆشخانەی شەهید پێشڕەو لە چەمچەماڵ".
ئاماژەی بەوەشکرد "سێ لە بریندارەکان رەوانەی نەخۆشخانەکانی سلێمانی کران و یەکێکیش لە حاڵەتەکان لای خۆمان چارەسەری بۆ دەکەین، بەڵام بە گشتیی تەندروستی هەر چوار بریندارەکە جێگیرە".
جێگری بەڕێوەبەری تەندروستیی چەمچەماڵ ئەوەشی خستەڕوو "هەر چوار تۆمەتبارەکە لە رەگەزی نێرن و تەمەنی سێ کەسیان لە نێوان 21 بۆ 31 ساڵیدایە و یەکێکیشیان تەمەنی 55 ساڵە".
هەروەها ئاسایشی رۆژئاوایی سلێمانی رایگەیاندووە "دوای کەمتر لە نیو کاتژمێر لە رووداوەکە، بە فەرمانی راستەوخۆی لیوا عەلی شەهید محەمەد هێزێکی زۆر لەسنووری رووداوەکە بڵاوە پێکرا و توانرا تەقەکەرەکە دەستگیر بکرێت".
س.س