کوردستانی

گەنجێک بە تۆمەتی تەقەکردن لە ئۆتۆمبێلی هاوڵاتییەک دەستگیرکرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


گەنجێک بە تۆمەتی تەقەکردن لە ئۆتۆمبێلی هاوڵاتییەک دەستگیرکرا
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی دەستگیرکردنی تۆمەتبارێکی راگەیاند بە تۆمەتی تەقەکردن لە ئۆتۆمبێلی هاوڵاتییەک بەهۆی ئەوەی هۆڕینی بۆ لێداوە.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە "مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی ئیبراهیم ئەحمەد تۆمەتبارێكیان دەستگیركرد كە تەقەی لە ئۆتۆمبێلی هاوڵاتییەك كردبوو هەڵاتبوو، چەند رۆژێك لەمەوبەر لەسەر كێشەی هۆڕن لیدانی ئۆتۆمبێل تۆمەتبارێك تەقەی لە ئۆتۆمبێلی هاوڵاتییەك كردوو هەڵات".

ئاماژە بەوەشکراوە "مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی ئیبراهیم ئەحمەد لێكۆڵینەوەكانی دەستپێكردوو دوای گەڕان و بەدواداچوون توانرا تۆمەتبار بدۆزرێتەوە و دەستگیربكرێت و لە كاتی دەستگیركردنیشیدا دەستگیرا بەسەر ئەو چەكەی كە تەقەی پێكردبوو لەگەڵ ئۆتۆمبێلەكەیدا ، لە ئێستادا تۆمەتبار (د ، خ ، ح) لەدایكبوی 1996 بە بڕیاری دادوەر راگیراوە و لێكۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە".

س.س
Qaiwan
Qaiwan