کوردستانی

سێ مووشەک ئاراستەی هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان کران

مەودا میدیا - سلێمانی |


سێ مووشەک ئاراستەی هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان کران
مەودا میدیا-

کەمێک پێش ئێستا سێ مووشەکی جۆری کاتیۆشا ئاراستەی میحوەری پێنجی هێزی پێشمەرگەی کوردستان کرا لە ناحیەی پردێی سەر بە پارێزگای کەرکوک.

نوری حەمە عەلی، بەرپرسی میحوەری رۆژئاوای کەرکوکی ھێزی پێشمەرگەی کوردستان رايگەیاند "سێ مووشەکی جۆری کاتیۆشا ئاراستەی میحوەری پێنجی پێشمەرگە لە ناحیەی پردێ کراون".

 بەرپرسی میحوەری رۆژئاوای کەرکوکی ھێزی پێشمەرگەی کوردستان لەبارەی زیانەکانەوە ئاماژەی بەوەکرد "هیچ زیانێکی گیانی نەبووە، هەروەها هێزەکانی پێشمەرگەش وەڵامدانەوەیان بۆ رووداوەکە هەبووە".

س.س
Qaiwan
Qaiwan