کوردستانی
بكوژی دوو خوشكەكەی چەمچەماڵ خۆی رادەستی هێزەكانی پۆلیس كرد
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەرێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ئاشکرایکرد باوکی دوو خوشکە کوژراوەکەی چەمچەماڵ خۆی رادەستی پۆلیس کرد، لەکاتی لێکۆڵێنەوەدا دانی بە تاوانەکەیدا ناوە.
وە لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە "دوای ئەوەی لەسەرەتای مانگی ئەیلولی 2020، دوو خوشك لە قەزای چەمچەماڵ كوژران، بەتۆمەتی كوشتنی كچەكان دادوەری لێكۆَڵینەوە بڕیاری دەستگیركردنی بۆ باوكی كچەكان دەركرد، بەڵام تۆمەتبار بۆ شوێنێكی نادیار هەڵاتبوو، هێزەكانی بەشی پۆلیسی چەمچەماڵ بەردەوامبون لەلێكۆَڵینەوەكانیان بۆ دۆزینەوەی شوێنی تۆمەتبار، سەرئەنجام لەژێر فشاری هێزەكانی پۆلیسدا باوكی دوو خوشكەكە خۆی رادەستی هێزەكانی پۆلیس كرد".
ئاماژە بەوەشکراوە "تۆمەتبار (ف، ح، ش) لەبەردەم بەڕێز دادوەری لێكۆڵینەوەدا دانی بەتاوانەكەیدا ناوەو لەئێستادا بەبڕیاری بەڕێز دادوەر ڕاگیراوەو لێكۆڵینەوەكان لەگەڵیدا بەردەوامە".
س.س