کوردستانی
تەندروستیی سلێمانی هۆشداریی دەدات و رێنمایی نوێ دەردەکات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی چەند رێنماییەکی نوێی دەرکرد تایبەت بە خۆپاراستن لە ڤایرۆسی کۆرۆنا کە خۆی لە 15 رێنماییدا دەبینێتەوە ئەوانیش:
1- بەستنی دەمامك بە تایبەت لەكاتی چوونە دەرەوە و شوێنە قەرەباڵغەكان.
2- شۆردنی دەستەكان بە ئاو و سابون بەشێوەیەكی بەردەوام بەلایەنی كەمەوە لە 20 چركە كەمتر نەبێت.
3- پاكژكردنەوەی دەستەكان بەجێلی كهولی كەڕێژەی كهولەكەی لە 60% كەمتر نەبێت.
4- دووركەوتنەوە لەتەوقەكردن لەگەڵ كەسی بەرانبەر.
5- دووركەوتنەوە لەدەست لێدانی دەم و لوت وچاو.
6- دووركەوتنەوە لەئاژەڵی كێوی و بەشێوەی ڕاستەوخۆ دەستی لێ نەدرێت.
7- دووركەوتنەوە لەبەشداری كردن لەچالاكیە كۆمەڵایەتیەكان وەك ئاهەنگ و كۆڕ و كۆبوونەوە و مەراسیمەكان.
8- بەكارهێنانی كلێنیكس لەكاتی كۆكە و پژمین و دواتر فرێدانی بۆ ناو سەبەتەی خۆڵی سەرداپۆشراو.
9- دووركەوتنەوە لە قەرەباڵغی و مانەوە لەماڵەوە بەپێی توانا.
10- خۆبەدوورگرتن لە تووشبووان یان ئەو كەسانەی نیشانەی تووشبوونیان تێدا دەركەوتووە.
11- دووركەوتنەوە لەترس و شڵەژان چونكە دەبێتە هۆی كەمبوونەوەی بەرگری لەش.
12- راگرتنی گەشتكردن بۆ وڵات و ناوچانەی كۆرۆنای تێدا بڵاوبووەتەوە.
13- بەردەوام هەوا گۆڕكێ لە ماڵ و شوێنی نیشتەجێ بووندا بكرێت.
14- بەبێ بەكارهێنانی كەلوپەلی خۆپاراستن هەڵسوكەوت لەگەڵ ئاژەڵ و باڵندەی كێوی و ماڵی مەكە.
15- لەكاتی نەخۆشیدا سەردانی نزیكترین دامەزراوەی تەندروستی بكە بۆ وەرگرتنی چارەسەر و رێنمایی.
س.س