کوردستانی
وەزارەتێک کار و چالاکییەکانی راگرت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ئەمڕۆ سێشەممە 30ی ئاداری 2021 وەزارەتی رۆشنبیری و لاوانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاریدا بە راگرتنی سەرجەم کار و چالاکی و گردبوونەوەیەک بەهۆی بڵاوبوونەوەی خێرای ڤایرۆسی کۆرۆناوە.
لە راگەیەندراوەکەی وەزارەتی رۆشنبیریدا هاتووە "وەک ئاگادارن ماوەیەکە بەشێوەیەکی خێرا و بەرچاو شەپۆلێکی تری ڤایرۆسی کۆڕۆنا لە هەرێمی کوردستان بڵاوبۆتەوە، بەپێی هۆشدارییەکانی وەزارەتی تەندروستی ئەگەر دۆخەکە بەو شێوەیە بێت لە ماوەیەکی کەمدا لە کۆنترۆڵ دەردەچێت".
ئاماژە بەوەشکراوە "ئەوەی پەیوەندی بە وەزارەتی رۆشنبیری و لاوان ـ ەوە هەیە، لە چوارچێوەی هەڵمەتی خۆپارێزیدا، سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکان و بەڕێوەبەرایەتی و تەواوی ئۆرگانەکانی پەیوەست بە سێکتەرەکانی کاروباری وەزارەتمان ئاگادار دەکەینەوە کە هەموو جۆرە چالاکی و گردبوونەوەیەک رادەگیرێت تا ئەو کاتەی لیژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا رێنمایی تازە دەردەکات".
س.س