کوردستانی
رۆژێکی دیکەی هەفتە کرایە پشووی فەرمی و دەرگای قوتابخانەکان دادەخرێن
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
لیژنەی باڵای رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان بڕیاریدا رۆژانی پێنجشەممە بە هەمان شێوەی رۆژانی هەینی و شەممە لە دامودەزگاکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بکرێتە پشووی فەرمی.
د. سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند "لە کۆبوونەوەی لیژنەی باڵای رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنادا بڕیار دراوە رۆژانی پێنجشەممە بە هەمان شێوەی رۆژانی هەینی و شەممە لە دامودەزگاکانی حکومەت بکرێتە پشووی فەرمی".
هەروەها لەبارەی پرۆسەی خوێندنەوە ئاماژەی بەوەکرد "بڕیاردراوە دوای تەواوبوونی تاقیکردنەوەکان قوتابخانە و زانکۆ و پەیمانگەکان تاوەکو 10ی نیسانی 2020 بەردەوام دەبێت، هەروەها لە رۆژانی پێنجشەممە و هەینی شەممە هاتوچۆی گەشتیارانی شارەکانی عیراق بۆ هەرێمی کوردستان قەدەغە دەکرێت".
ئەوەشی خستەڕوو "بۆنە ئایینی و کۆمەڵایەتی و دانانی پرسە و کۆڕ و کۆبوونەوەکان قەدەغەیە و هۆڵی بۆنەکان دادەخرێن، هەرکەسێک پابەندی بڕیارەکان نەبێت سزا دەدرێت".
س.س