کوردستانی
کازمی لەسەر دابەزاندنی بەهای دۆلار قسەدەکات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عیراق، سەبارەت بەنرخی دۆلار و گەڕانەوەی بۆ پێشوو دەڵێت، ئەو بەرزکردنەوەی بەهایە کاریگەری هەبووە لەسەر بەرزکردنەوەی گەشەی یەدەگی نەختێنەیی.
مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیران، لە میانەی کۆبوونەوەی کابینەی حکومەت کە رۆژی سێشەممە ساز کرا، دەڵێت "هیوادارین دوورکەوینەوە لە مەزادەکانی پرسی رێژەی ئاڵوگۆڕی دۆلار ، بڕیارەکە لە لایەن بانکی ناوەندییەوە بە پێی بینین و ستراتیژێک کە ئامانج لێی زیادکردنی یەدەگی دۆلارە دانراوە".
دەشڵێت "لەلایەن ئێمەوە دەستکرا بە بینینی ئەنجامەکان لەسەر گەشەی یەدەگی نەختینە، دەرکەوت بەرزکردنەوەی نرخی دۆلار کاریگەری بەرچاوی هەبوو لەسەر بەرزکردنەوەی یەدەگی دۆلار".
ماوەی چەند جارێکە پەسەندکردنی بودجەی گشتی عیراق دوادەکەوێت و یەکێک لە کێشەکانیش بەرزی نرخی دۆلارە.