کوردستانی
"ئەگەر هاوڵاتییان پابەند نەبن، قەدەغەی هاتوچۆ رادەگەیەنین"
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاشکرایدەکات، ئەگەر هاوڵاتییان پابەندی رێنماییە تەندروستییەکان نەبن قەدەغەی هاتوچۆ رادەگەیەنرێت.
د. ئاسۆ حەوێزی، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان، دەڵێت "ئەگەر پابەندبوون بە رێكارەكانی خۆپارێزی وەك پێویست نەبێت قەدەغەی هاتوچۆ بە هەماهەنگ لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەكان یەكێك لە ئەگەرەكان دەبێت".
دەشڵێت "قەدەغەی هاتوچۆ ئەگەر گشتیش نەبێت ئەوا بە سنوورداری دەبێت، بۆیە تكا دەكەین هەموو لایەك هاوكاربن بۆ تێپەڕاندنی ئەم دۆخە سەختەو بڕیارەكانی لێژنەی باڵا وەك خۆی جێبەجێ بكەن تا نەگەینە قۆناغی كەرەنتینی گشتی یان سنوردار".
رۆژ بە رۆژ ژمارەی توشبوون و مردن بە کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان زیاد دەکات، ئەمڕۆش لیژنەی باڵای رووبەڕووبوونەوەی کۆرونا کۆمەڵێک بڕیاری نوێی دەرکرد.