کوردستانی

وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌، قسه‌ له‌سه‌ر مووچه‌ی پێشمه‌رگه‌ ده‌كات

مەودا میدیا - سلێمانی |


وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌، قسه‌ له‌سه‌ر مووچه‌ی پێشمه‌رگه‌ ده‌كات

مه‌ودا میدیا- 

وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاشكرایده‌كات، پاش كۆبوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانان، دڵنیایی ئه‌وه‌یان پێداین به‌رده‌وام ده‌بن له‌ هاوكاری و پشتگیرییه‌ داراییه‌كانیان بۆ پێشمه‌رگه‌.

له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌، رایگه‌یاند "ئەمڕۆی 30ی ئاداری 2021، شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە ئامادەبوونی سەربەست لەزگین، بریکاری وەزارەت، فەریق جەبار یاوەر ئەمینداری گشتی وەزارەت و سەرۆکی هەیئەی ئەرکان و راوێژکارانی وەزارەت، لەگەڵ کۆڵۆنێل دەیڤد ولیام، راوێژکاری  سەنتەری هەماهەنگی هاوپەیمانان لە هەرێمى كوردستان و تیمی یاوەری کۆبووه‌وە". 

راشیگه‌یاند "راویژکاری سەنتەری هەماهەنگی هاوپەیمانان لە هەرێمی كوردستان، وەزارەتی پێشمەرگەی دڵنیا کردەوە کە هاوکاری و یارمەتییەکانیان بۆ وەزارەتی پێشمەرگە بەردەوامی دەبێت و کێشەو لەمپەرەکانی بەردەم ئەو پرسە چارەسەرکراوە."

شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگە، ستایشی هەوڵی بێوچانی هاوپەیمانان و ئەمه‌ریکای کرد لە پاڵپشتی و هاوکاریەکانیان بۆ هێزی پێشمەرگە، ئاماژه‌ى به‌وه‌ش كرد "بەردەوامی پاڵپشتییە سەربازییەکانی هاوپەیمانان، هێزی پێشمەرگەی کوردستان دەکات بە هێزێکی پێشکەوتووی ئەکادیمیی و سەربازی سەردەمیانه‌".

هاوپه‌یمانان و ئه‌مه‌ریكا به‌درێژایی شه‌ڕی ریكخراوی تیرۆریستی داعش تاوه‌كو ئێستا پشتگیری دارایی و لۆجستی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن.



Qaiwan
Qaiwan