کوردستانی
"پرۆژه‌ی كۆچبه‌ر-كوردستان هاوڵاتیان له‌مه‌ترسی كۆچی نایاسایی بۆ هه‌نده‌ران ئاگادارده‌كاته‌وه"
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا- دانا حاميد
راوێژكارێكی پرۆژه‌ی كۆچبه‌ر-كوردستان ده‌ڵێت ئامانجیان له‌م پرۆژه‌یه هۆشیاركردنه‌وه‌ی تاكه له مه‌ترسییه‌كانی به‌قاچاخ رۆشتن بۆ هه‌نده‌ران، باس له‌وه‌ش ده‌كات پرۆژه‌كه‌یان پرۆژه‌یه‌كی قازانج نه‌ویسته و ژماره‌یه‌كی زۆر هاوڵاتی لێی سودمه‌ند بوون.
لاوه‌ند بۆتان راوێژكار و شاره‌زا له بواری كۆچكردن به مه‌ودا میدیای راگه‌یاند "پرۆژه‌ی كۆچبه‌ر-كوردستان ماوه‌ی ساڵ و نیوێكه له كوردستان به‌رده‌وامی هه‌یه، له بنه‌ڕه‌تدا پرۆژه‌یه‌كی رێكخراوی( seefar ) كه له 14 وڵاتی جیهان هه‌یه، ئامانجمان هۆشیاركردنه‌وه‌ی تاكه له مه‌ترسییه‌كانی به‌قاچاخ رۆشتن بۆ هه‌نده‌ران و ئه‌و كێشه و گرفتانه‌ی دێته رێگایان".
ئه‌و راوێژكاره‌ی بواری كۆچ وتی "ئامانجی ئێمه سه‌لامه‌تی گیانی هاوڵاتییانه، وه رۆژانه ده‌یان هاوڵاتی په‌یوه‌ندیمان پێوه ده‌كه‌ن، له‌رێگه‌ی ته‌له‌فۆن یان سه‌ردانكردنه‌وه‌بێت، ئێمه‌ش ئه‌وه‌ی پێویست بێت له‌سه‌ر مه‌ترسیه‌كانی كۆچی نایاسایی هاوڵاتیانی لێ ئاگادار ده‌كه‌ینه‌وه، بۆئه‌وه‌ی هاوڵاتی بتوانێت بژارده‌یه‌كی باش هه‌ڵبژێرێت له‌باره‌ی كۆچ كردنه‌وه"