عیراقی

ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا لە عیراق ئەمڕۆ بە بەراورد بە رۆژەکانی دیکە کەمتر بوو

مەودا میدیا - سلێمانی |


ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا لە عیراق ئەمڕۆ بە بەراورد بە رۆژەکانی دیکە کەمتر بوو
مەودا میدیا-

وەزارەتی تەندروستیی عیراق ئاماری 24 کاتژمێری رابردووی کۆرۆنای بڵاوکردەوە و بەپێی ئامارەکە 5068 کەسی دیکە لە پارێزگاکانی عیراق تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و 30 حاڵەتی گیانلەدەستدان تۆمار کراوە و ژمارەی تووشبووانیش ەک ملیۆن و 799 هەزار و 98 کەس بەرزبووەوە.
  
لە راگەیەندراوەکەی وەزارەتی تەندروستیی عیراقدا هاتووە "لەماوەی 24 کاتژمێری رابردوو 5068 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکراوە، هەروەها 30 حاڵەتی گیانلەدەستدان تۆمارکراوە و 7351 تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆناش چاکبوونەتەوە".
  
جێگای ئاماژەیە، دوایین ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستیی عیراق لەبارەی ژمارەی تووشبووان و گیانلەدەستدانی ڤایرۆسی کۆرۆنا بەمشێوەیەیە، یەک ملیۆن و 799 هەزار و 98 کەس تووشبوون و 964 هەزار و 551 کەس چاکبوونەتەوە 15هەزار و 566 تووشبووش گیانیان لەدەستداوە.

س.س
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان