ستایڵی نوێ

بۆ بەربانگت شۆربای قەرەخەرمان بە گۆشت ئامادەبکە

مەودا میدیا - سلێمانی |


بۆ بەربانگت شۆربای قەرەخەرمان بە گۆشت ئامادەبکە
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

قەرەخەرمان یەکێکە لە خواردنە خۆشەکان، زۆرکەس حەزیان لێیەتی و دەتوانرێت بکرێت بە شۆربا و لەکاتی بەربانگدا بخورێت و تامێکی خۆشی هەیە، چۆنیەتی ئامادەکردنەکەی بەم شێوازەیە:

پێداویستییەکان:

-گۆشت بەپێی پێویست.

-خوێ.

- نیو کوپ قەرەخەرمان.

- پێنج کوپ ئاو.

- پیازێک.

- هێل و دارچینی.

- 2 کەوچکی چێشت زەیتی زەیتون.

- بیبەری ڕەش.

چۆنێتی ئامادەکردنەکەی:

- لە مەنجەڵێکدا زەیتەکەی تێبکە و  پیازەکە و لەگەڵ گۆشتەکەی تێبکە و  پێکەوە سوری بکەرەوە، پاشان خوێ و بیبەری رەش و دارچینی و حێلەکەی تێبکە.

- دواتر قەرەخەرمان و ئاوەکەی تێبکە و  وازیلیبهێنە تا دەکوڵێت، پاشان ئاگرەکەی هێواش بکەرەوە و بۆ ماوەی 15بۆ 50 خولەک وازیلیبهێنە و ئامادە دەبێت.

تێبینی:دەبێت گۆشتەکە کوڵابێت دواتر سووربکرێتەوە.

س.س
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

کوشتنی ژنێک و راچڵەکینی کۆمەڵگەیەک

لەلایەن میهرەبان حسێن


News

کورد چاو لە عەرەب و ئەفغان بکات

لەلایەن بەهێز حسێن


News

ئیتر براکان دەستی یەکتر ناگرن

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە