ستایڵی نوێ

بەم شێوازە شفتەی کولەکە ئامادە بکە

مەودا میدیا - سلێمانی |


بەم شێوازە شفتەی کولەکە ئامادە بکە
مەودا میدیا-سازگار ئەحمەد

شفتەی کولەکە خواردنێکی بەتام و خۆشە، دەتوانرێت بەم شێوەیە ئامادە بکرێت.

پێداویستیەکان

نیو کیلۆ کولەکە لە ڕنەی دەدەین، 1 پیاز یاخود یه‌ك سیر یان هەردووکیان پێکەوە، 1 کەوچکی چا بەهارات و بیبەری رەش، زەیت بەپێی ویستی خۆت، 1 کەوچکی چێشت ئارد، خوێ بەپێی پێویست، کەرەوز بەپێی پێویست، یه‌ك پەتاتە کە پەتاتە کە دەکوڵێنین و پاکی دەکەین.

چۆنیەتی ئامادەکردنی

هەموو کەرەستەکان ئامادە دەکەین، پاشان تێکەڵ دەکەین و بەباشی دەیشێلین تاوەکو باش تێکە ڵ دەبێت، دواتر دانە دانە لە زه‌یتدا سوری دەکه‌ینەوە، کە سورت کردەوە دەتوانیت پێشکەشی بکەیت.
Qaiwan
Qaiwan