کوردستانی

سبەینێ جڤاتی نیشتیمانیی بزوتنەوەی گۆڕان کۆدەبێتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


سبەینێ جڤاتی نیشتیمانیی بزوتنەوەی گۆڕان کۆدەبێتەوە
مەودا میدیا-سازگار ئەحمەد

بڕیارە سبەی جڤاتی نیشتیمانیی بزوتنەوەی گۆڕان کۆبێتەوە و رێکخەری ژووری رۆژنامەوانی بزوتنەوەی گۆڕانیش ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکە بۆ مەودا میدیا دەخاتەڕوو. 

دلێر عەبدولخالق، رێکخەری ژووری رۆژنامەوانی بزوتنەوەی گۆڕان بە مەودا میدیای راگەیاند "سبەی پێنجشەممە 30ی کانونی دووەمی 2020 کاتژمێر 10:00ی سەرلەبەیانی جڤاتی نیشتیمانیی بزوتنەوەی گۆڕان کۆدەبێتەوە کە ئەو کۆبوونەوەیە تەواوکاری کۆبوونەوەی پێشووە".

رێکخەری ژووری رۆژنامەوانی بزوتنەوەی گۆڕان وتیشی "لە کۆبوونەوەی سبەینێدا گفتوگۆ لەسەر دوو تەوەر دەکرێت کە تەوەرێکیان تایبەتە بەهەڵسەنگاندنی کارەکانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی لە ماوەی شەش مانگی رابردوودا، هەروەها ئەو رێککەوتنەی هەمان بووە لەگەڵ پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ پێکهێنانی حکومەت و بەڕێوەچوونی کارەکان بەتایبەت لە کەیسی چاکسازی".

سەبارەت بە تەوەری دووەمی کۆبوونەوەکە ئاماژەی بەوەکرد "تەوەری دووەم تایبەتە بە گفتوگۆکردن لەسەر کاروباری ناوخۆی بزوتنەوەی گۆڕان کە تیادا راپۆرتی ژوورەکان دەخرێتە ڕوو بۆ بڕیاردان و ئەگەرەکانی سازدانی کۆنفرانسی نیشتیمانی بزوتنەوەی گۆڕان کە دەبێتە کۆنفرانسی دووەم، هەروەها لە کۆبوونەوەکەدا چەند رێکخەرێکی ژووری نوێ متمانەیان پێ دەدرێت لەلایەن جڤاتی نیشتیمانییەوە".
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان