راپۆرت

ئەمەریكا لەسەر چەند پرسێك هۆشداریی توند دەداتە توركیا و مەرجی بۆ كۆبوونەوەی بایدن و ئەردۆغان هەیە

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئەمەریكا لەسەر چەند پرسێك هۆشداریی توند دەداتە توركیا و مەرجی بۆ كۆبوونەوەی بایدن و ئەردۆغان هەیە
مەودا میدیا-

سەرۆك كۆماری توركیا خۆی بۆ كۆبوونەوە لەگەڵ هاوتا ئەمەریكییەكەی لە پەراوێزی لوتكەی ناتۆ كە لە 14ی حوزەیران 2021 بەڕێوەدەچێت ئامادەدەكات و بەپێی سەرچاوەكانی راگەیاندن جموجوڵی دیپلۆماسیی لەنێوان هەردوو وڵات زیادیكردووە.

بەپێی چەندین سەرچاوە لە چەند رۆژی رابردوودا و لە رێگەی كەناڵی جیاوازەوە، ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا توركیای لە گرنگی چەندین دۆسیە ئاگاداركردووەتەوە كە بریتین لە "خۆپاراستن لە پێشێلكردنی مافەكانی مرۆڤ لە توركیا".

توركیا لەماوەی لە ساڵی 2020 سیستمی بەرگریی S400ی لە رووسیا كڕی و ئەوەش بووە هۆی نیگەرانی ئەمەریكای و لە بەرانبەریشدا چەندین سزای سیاسی، سەربازی و ئابووری بەسەر ئەو وڵاتەدا سەپاند، ماڵپەڕی زەمانی توركی ئەوەی نووسیوە "جۆ بایدن، سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا داوای لە توركیا كردووە خۆی بەدوور بگرێت لە لاوازكردنی ناتۆ".

لەلایەكی دیكەوە ئەوەش باسدەكرێت توركیا نیگەرانی خۆی سەبارەت بە كێشەكانی لەگەڵ ئەمەریكا لە چەندین خاڵدا كورت كردووە كە سەرەكیترینیان بریتییە لە "پاڵپشتیكردنی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا لە هێزەكانی سوریای دیموكرات كە لەلایەن پارتی دیموكراتی كوردستانەوە پشتیوانییان دەكرێت".

سەرچاوەكانی هەواڵ ئاماژە بە پەیامێكی دیكەی ئەمەریكا دەكەن كە تایبەتە بە سیستمی بەرگریی "S400" كەوا توركیا لە روسیای كڕیوە و واشنتۆن پێی راگەیاندووە "لابردنی سزاكانی سەر توركیا تایبەتە بە دەستبەرداربوون لەو سیستمی بەرگرییە رووسییە".

كێشەیەكی دیكە كەوا لە كۆبوونەوەی ئەمەریكا و توركیا باسدەكرێت، تایبەتە بە ئەو داوا یاساییەی ئەمەریكا لەسەر هالك بانك بە تۆمەتی شكاندنی سزاكانی سەر ئێران.

ئاڵۆزی و ناكۆكییەكانی لیبیا یەكێكی دیكەیە لەو بابەتانەی لەنێوان جۆ بایدن و رەجەب تەیب ئەردۆغان گفتوگۆی لەسەر دەكەن، لەو رووەوە ئەمەریكا دەیەوێت توركیا هێزەكانی لەو وڵاتە بكشێنێتەوە. 

بەپێی سەرچاوە تایبەتەكانی میدیاكانی توركیا جگە لەوەی ئەو دۆسییەیانە لە رێگەی نامەی تایبەتەوە ئاراستەی توركیا كراون، هەروەها وێندی شێرمان، جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا  لە سەردانەكەی مانگی رابردوو بۆ توركیا ئەو دۆسییەیانەی لەگەڵ بەرپرسانی توركیا بەوردی تاوتوێكردووە.

س.س
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان