تەندروستی

بە دەركەوتنی ئەم 10 نیشانەیە بزانە منداڵەكەت تووشی شێرپەنجە بووە

مەودا میدیا - سلێمانی |


بە دەركەوتنی ئەم 10 نیشانەیە بزانە منداڵەكەت تووشی شێرپەنجە بووە
مەودا میدیا-

كۆمەڵەی ئەڵمانی بۆ چارەسەركردنی نەخۆشیی شێرپەنجە دەڵێت بوونی ئەم نیشانانە لە منداڵدا دەرخەری ئەوەیە كەوا تووشی نەخۆشیی شێرپەنجە بووە.

ئەمەش 10 نیشانەكەیە:

یەكەم: لەدەستدانی كێشی جەستە بەبێ هۆكار.
دووەم: لەدەستدانی رەنگی ئاسایی پێستی دەموچاو و چەوری.
سێیەم: ماندبوونی بەردەوام.
چوارەم: بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی بەبێ بوونی هۆكار.
پێنجەم: ئازاری بەردەوام لە جومگە و ئیسك بەبێ هۆكار.
شەشەم: دووبارەبوونەوەی شینبوونەوەی پێست.
حەوتەم: سپیبوونەوە زیاتری چاو.
هەشتەم: كردنەوەی نائاسایی ورگ.
نۆیەم: عەرەقكردنەوەی زۆر لەكاتی خەوتنی شەواندا.
دەیەم: لەدەستدانی وردئاگایی.

خ.غ