گێتی

رۆژنامەنووسان بە لێشاو ئەفغانستان بەجێدەهێڵن

مەودا میدیا - سلێمانی |


رۆژنامەنووسان بە لێشاو ئەفغانستان بەجێدەهێڵن
مەودا میدیا-

دوای ئەوەی زۆرێک لە خاکی ئەفغانستان لەلایەن بزووتنەوەی تاڵیبانەوە دەستیبەسەردا گیرایەوە، رۆژنامەنووسان لەترسی دەستگیرکردن و کوشتن ئەو وڵاتە بەجێدەهێڵن.

ئاژانسەکانی هەواڵ بڵاویانکردەوە کە لە ماوەی چەند رۆژی رابردوودا نزیکەی 50 رۆژنامەنووس ئەفغانستانیان بەجێهێشتووە و هەڵهاتوون.

رادیۆی دەنگی ئەمەریکا بڵاویکردووەتەوە کە لەم رۆژانەی دواییدا چوار پەیامنێری دەزگاکە لە شارە جیاوازەکانی ئەفغانستانەوە هەڵهاتوون و لە ناوچەی پارێزراو خۆیان حەشارداوە.

ئەمە هاوکاتە لەگەڵ گەڕانەوەی بزووتنەوەی تاڵیبان بۆ زۆرێک لە ناوچەکانی ئەفغانستان دوای کشانەوەی سوپای ئەمەریکا لەو وڵاتە.

بەگوێرەی هەواڵی ئاژانسەکان، بزووتنەوەی تاڵیبان لە ماوەی هەفتەیەکدا توانیویەتی ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی خۆی بۆ دووهێندە زیاد بکات.

ب.م