ئەدەب و هونەر
ماهیر حەسەن مار پێوەیداوە؟
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی هونەرمەندی کۆمیدی (ماهیر حەسەن) بڵاوكرایه‌وه و باس له‌وه كراوه له كاتی تۆماركردنی درامای په‌تریپۆت مار پێوه‌یداوه و دۆخی تەندروستی تێکچووە و ئەمەش نیگەرانی هەوادارانی ئەو هونەرمەندەی لێکەوەتەوە.
به‌ڵام هەر زوو هونه‌رمه‌ند ماهیر حه‌سه‌ن له رێی هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك هه‌مان گرته ڤیدیۆیی بڵاوكردەوە و نوسیویه‌تی "زۆر لە ھاوڕێیان و دۆستان وایان زانیوە تەندروستیم تێک چووە ئەمە تەنھا داوێک بوو بۆ ھەنێک لە ھاوڕێیانی پەتریپۆت، سەلامەتم و باشم".
هونەرمەند ماهیر حه‌سه‌ن یه‌كێكه له ئەکتەرە ناسرا و دیارەکانی ناو دونیایی سینەما و درامای کوردی و ساڵانێکی زۆرە لە بواری کۆمیدیادا خزمەت بە هونەری کوردی دەکات.
https://www.facebook.com/mahir.hasan.rashid/videos/1021035372080581/
ر.ر