ئابووری
نوێترین زانیاریی لەسەر کاتی دابەشکردنی مووچە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە رووداوی رایگەیاند، لە ماوەی شەش رۆژدا مووچەی تەواوی وەزارەتەکان دابەشدەکرێت.
وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە رووداوی رایگەیاند، لە ماوەی شەش رۆژدا مووچەی تەواوی وەزارەتەکان دابەشدەکرێت.
جووتیار عادل، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەمیانی بەشداریکردنی لە بەرنامەیەکی کەناڵی رووداو ئاماژەی بۆ ئەوەکرد، لە ماوەی شەش رۆژدا مووچەی تەواوی وەزارەتەکان دابەشدەکرێت وتیشی، داهاتی سلێمانی گەڕاوەتەوە بۆ حکومەت.
جوتیار عادل ئەوەشی خستەڕوو، هەموو پابەندییەکانیان بەرامبەر بەغدا جێبەجێکردووە و پێشبینی دەکەن بەغدا لە ناردنی 200 ملیار دینارەکە بەردەوامبێت.
بە پێی زانیارییەکانی مەودا میدیا یەکەم وەزارەت کە مووچە وەردەگرێت وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستانە .
ئەمرۆ یەکشەممە 25ی تەمووزی 2021ی حکومەتی هەرێمی کوردستان دابەشکردنی مووچەی مانگی حەوتی 2021ی بە بێ لێبڕین راگەیاند.
ر.ر