ئەدەب و هونەر
هانی: تۆ هەمیشە لەگەڵ منیت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
خانمە گۆرانیبێژی ناوداری کوردستان هانی موجتەهید لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام نوێترین وێنەی خۆی و کچەکەی بڵاوکردەوە.
هونەرمەندی گۆرانیبێژی کورد هانی لە پەڕەی فەرمی خۆیی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینیستاگرام وێنەیەکی نوێی خۆی و کچە شۆخ و شەنگەکەی بڵاوکردەوە و لەسەری نوسیویەتی" تۆ هەمیشە لەگەڵ منیت کچە شرینەکەم".
هانی لەشاری سنە لە رۆژهەڵاتی کوردستان لە دایکبووە، لە قۆناغی سەرەیتاییەوە هەر لەو شارە خوێندویەتی تا گەورە بووە، لە ساڵی 2000 ەوە دەستی بە گۆرانی وتن کردووە، هەر لەساڵی 2004 چووە بۆ ئەڵمانیا و لەوێ نیشتەجێ بووە، خاوەنی دوو ئەلبوومی گۆرانییە بەناوەکانی "ساندرێلا و دایک"، هەرەوەها بەشداری لە چەندین فیستیڤاڵی جیهانی کردووە، هەروەها چەندین کۆنسیرتی لە ناوەوە و دەرەوەی کوردستان ئەنجام داوە.
ر.ر