تەکنەلۆژیا
چۆن دەزانیت مۆبایلەکەت لەژێر چاودێریدایە؟
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ماڵپەرێکی عەرەبی تایبەت بەبوارەکانی تەکنەلۆژیا و زانیاری بڵاویکردەوە، دەتوانرێت لە رێگەی چەند ئاماژەیەکەوە بەبێ پەنا بردن بۆ بەرنامەی پێشکەوتوو کەسەکان دڵنیاببنەوە لەوەی کە مۆبایلەکانیان لە ژێر چاودێریدایە.
ماڵپەری عالەم ئەلتەقەنیاتی میسری بڵاویکردەوە " لە ساڵانی رابردوودا تەکەنەلۆژیا و زانستەکانی زانیاریی زۆر بەرەو پێشەوە چوون، بۆیە کەسانێکی زۆر گومانیان لەوە هەیە کە مۆبایلەکانیان لەژێر چاودێریدایە و سیخوڕی دەکرێت بەسەریانەوە".
ئاماژە بەوەکراوە "بەچەند رێگەیەکی ئاسان و بەبێ ئەوەی پەنا ببرێت بۆ بەکارهێنانی بەرنامەی پێیشکەوتوو، دەتوانرێت لە رێگەی چەند ئاماژەیەکەوە بزانێت کە مۆبایلەکەت سیخۆڕی بەسەرەوە دەکرێت و لەژێر چاودێریدایە".
ئەگەر کەسێک لە مۆبایلەکەیدا ئەم ئاماژانەی بەدی کرد ئەو دەبێت دڵنیابێتەوە لەوەی کە مۆبایلەکەی لە ژێر چاودێریدایە:
- بوونی ژاوەژاو و تێکەڵ بوونی دەنگ لەکاتی پەیوەندیکردندا.
- مۆبایلەکە لە خۆیەوە دەکرێتەوە و شاشەکەی رووناک دەبێتەوە بەبێ ئەوەی دەستکاری بکرێت.
- بارگاوی پاتری مۆبایلەکە زوو تەواو دەبێت.
- بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی مۆبایلەکە، کە ئەوەش ئاماژەیەکە کە هەوڵدەدرێت فایلەکانی ناو مۆبایلەکەت بگوازرێتەوە بۆ ئامێرێکی دیکە.
- نامە شێوەی کۆد و ژمارە ئاراستەی مۆبایلەکەت دەکرێت، ئەوەش ئاماژەیەکە کە کەسانێک هەن هەوڵی ئەوە دەدەن سیخوڕی بکەن بەسەرەتەوە .
ماڵپەڕەکە دەڵێت "دەبێت وەریابیت لە کردنەوەی ئەو لینکانەی کە لە رێگەی نامەی smm وە پێت دەگات، نابێت بەهەرەمەکی بکرێنەوە. "
- نامە شێوەی کۆد و ژمارە ئاراستەی مۆبایلەکەت دەکرێت، ئەوەش ئاماژەیەکە کە کەسانێک هەن هەوڵی ئەوە دەدەن سیخوڕی بکەن بەسەرەتەوە .
ماڵپەڕەکە دەڵێت "دەبێت وەریابیت لە کردنەوەی ئەو لینکانەی کە لە رێگەی نامەی smm وە پێت دەگات، نابێت بەهەرەمەکی بکرێنەوە. "
ر. ر