تەکنەلۆژیا
ئۆتۆمبێلێکی نوێ گەیشتە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەفریقیا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
کیای سیراتۆی نوێ بەمدواییانە تەنها لە کۆریای باشوور دەرکەوتووە و یەکەم مۆدێلە لە رۆژھەڵاتی ناوەڕاست کە بێتە ناو بازنەی براندە نوێیەکەی کیا (KIA) سیراتۆ بە فەرمی مانگی ئابی ساڵی 2021 دەگات بە رۆژھەڵاتی ناوەڕاست و ئەفریقیا.
یاسیر شەبسۆغ، سەرۆکی خستنەکاری ناوچەی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست و ئەفریقیا رایگەیاند "ئێمە دڵشادین بە ھاتنی سیراتۆیە نوێیەکە بۆ ناوچەکە، وەک ھێمایەك بۆ ئەو پێشکەوتنەی ئێمە خەباتی بۆ دەکەین تا دروست بکەین بۆ چەند ھەفتەیەکی داھاتوو لە چاوەڕوانی ئەو کڕیارانەین کە بێن و سیراتۆیە نوێیەکە تاقی بکەنەوە".
وەك ھەموو مۆدێلەکانی دیکەی کیا سیراتۆ نوێیەکە وا دیزاینکراوە کە بتوانرێت ببێتە مۆدێلێکی گونجاو و لەبار بۆ بازاڕەکانی رۆژھەڵاتی ناوەڕاست و ئەفریقیا، باسی لەوەشکرد "ھەموو سیراتۆیە نوێیەکان بەشێوەیەكی نمونەیی دروستکراوە کە بگونجێت لەگەڵ رێگەکانی ئەمڕۆدا، وەك کلیلی دەسکەوت لەدیزاینەکەدا, ھەبوونی سەلامەتییە پێشکەوتووەکەی وایکردووە کە کەشێکی سەلامەت بۆ کڕیارانی دابین بکا لە ژیان، لەدواترین مۆدێلدا سیستەمی برێکی کارەبایی لەکاتی وەستاندنی ئۆتۆمبێل و سیستەمی برێکی ئەوتۆ ھۆڵد بەردەستە بۆ دابینکردنی وەستاندنی ئۆتۆمبێل بە سەلامەت".
س.س