ئەدەب و هونەر
سەنا بەرزنجی ڤیدیۆ کلیپی بیرت دەكەمی بڵاوکردەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
سەنا بەرزنجی یەکێکی دیکەی لە گۆرانییەکانی بڵاوکردەوە کە لە چوار چێوەی ئە بەرهەمانەی دیکەیدایە كە بۆ ئەمساڵ ئاماددەیکردووە.
سەنا بەرزنجی یەکێکی دیکەی لە گۆرانییەکانی بڵاوکردەوە کە لە چوار چێوەی ئە بەرهەمانەی دیکەیدایە كە بۆ ئەمساڵ ئاماددەیکردووە.
هونەرمەند سەنا بەرزنجی لە پێگەی ئینستاگرامی خۆی رایگەیاند "نوێترین بەرهەمی من بە ناوی بیرت دەكەم، لە شیعری رەنج سەنگاوی و ئاوازی هونەرمەند، نەوید زەردی و دابەشکردنی مەجید کازمی، لە کەناڵی یوتیوبی نەوید زەردی پێشکەشتان دەکرێت".
سەنا بەرزنجی لە مانگی رابردوو كلیپی (یەڵدا)ی لە دوای دوو ساڵ وەستان لە كاری هونەری بڵاوكردەوە، لە ئێستادا 2.9 ملیۆن بینەری هەیە.
سەنا لە دایکبووی ساڵی 2001ی رۆژهەڵاتی کوردستانە، سەرەتا بە وتنەوە و کەڤەرکردنی گۆرانی فۆلکلۆری کوردی دەستی پێکرد و توانی هەوادارێکی زۆر بۆخۆی رابکێشێت، یەکەمین ئەلبومی بەناوی (راز) بڵاوکردەوە، لە ئێستادا سەرقاڵی بەرهەمی هونەری نوێیە.
https://www.youtube.com/watch?v=OBNwEITdEDw&ab_channel=NavidZardi
ر. ر