ئەدەب و هونەر
هونەرمەندێکی دیاری کوردستان کۆچی دواییکرد
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ھونەرمەندی دیاری بواری گۆرانی و میوزیکی رەسەنی کوردی عومەر رەزا بە نەخۆشی کۆچی دوایی کرد.
ئەمڕۆ شەممە حەوتی ئابی 2021 عومەر رەزا کە هونەرمەندێكی دیاری كوردستانە و لە رێی هونەری گۆرانییەوە خزمەتێكی زۆری بە بواری گۆرانی و میوزیکی رەسەنی کوردی کردووە بە نەخۆشی کۆچی دواییکرد.
ئەم گۆرانیانە بەشێکن لە بەرهەمە دیارەکانی ھونەرمەند عومەر رەزا ( ھاتم ھاتم، پەڵپو بیانوم پێمەگرە، لەیارەوە، گوڵاڵەی ژیان، یاری چاو کاڵ، بۆ تۆیە دڵ بۆتۆیە، تاکەی تا کەی، بۆ یارەکەم، ئەی کیژۆڵەی نەرم و نیان).
عومەر رەزا حەمە لە ساڵی 1942 لە گەڕەكی چوارباخی شاری سلێمانی لەدایك بووە و لە ئامێزی خێزانێكی رەنجدەرو زەحمەتكێش پەروەردە بووە، دوای ساڵانێک روودەکاتە شاری هەڵەبجە و بۆ ماوەی چەند ساڵێک لەو شارە دەمێنێتەوە، بەڵام دواتر دەگەڕێتەوە شاری سلێمانی و درێژە بە کاری هونەری خۆی دەدات.
ر. ر