عیراقی

عیراق..خزمه‌تی زۆره‌ ملێی سه‌ربازی جێبه‌جێده‌كرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


عیراق..خزمه‌تی زۆره‌ ملێی سه‌ربازی جێبه‌جێده‌كرێت
مه‌ودا میدیا-

لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگری له‌ په‌رله‌مانی عیراق پرۆژه‌ یاسایه‌كی تایبه‌تی ده‌رباره‌ی خزمه‌تی زۆره‌ ملێی سه‌ربازی ئاماده‌كردووه‌ و چاوه‌ڕوانه‌ سه‌ركایه‌تی په‌رله‌مانی عیراق بیخاته‌ به‌رنامه‌ی كاره‌وه‌ بۆ ده‌نگدان له‌سه‌ری.

كه‌ریم ئه‌بوسوده‌، ئه‌ندامی لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگری له‌ په‌رله‌مانی عیراق به‌ رۆژنامه‌ی سه‌باحی راگه‌یاندووه‌ "لیژنه‌كه‌مان گفتوگۆی له‌سه‌ر پرۆژه‌ یاسای خزمه‌تی سه‌ربازی زۆره‌ ملێ‌ كردووه‌ و چاوه‌ڕێده‌كه‌ین په‌رله‌مان ده‌نگی له‌سه‌ربدات، چونكه‌ بۆ قۆناغی ئێستای عیراق پێویسته‌".

ئه‌و ئه‌ندامه‌ی لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگری په‌رله‌مانی عیراق وتی "له‌ پرۆژه‌ یاساكه‌دا مه‌رجی ته‌مه‌ن له‌به‌رچاوده‌گیرێت و ئه‌گه‌ر كه‌سێكیش نه‌یویست خزمه‌تی سه‌ربازی بكات، ده‌توانێت له‌بری ئه‌وه‌ پاره‌ بدات ئه‌مه‌ش ده‌بێته‌ داهاتێك بۆ وه‌زاره‌تی به‌رگری عیراق و ده‌توانرێت له‌ خزمه‌تی سوپای عیراقدا به‌كاربهێنرێت".
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان