ئەدەب و هونەر
ئاریاس جاڤان ڤیدیۆ کلیپی گۆشتی بڵاوکردەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
هونەرمەندی گۆرانیبێژ ئاریاس جاڤان ئێوارەی ئەمڕۆ نوێترین ڤیدیۆ کلیپی خۆی بە شێوەیەکی جیاواز و بە ناوی (گۆشت) لە چەناڵی یوتیوبەکەی بڵاوکردەوە.
هونەرمەندی گۆرانیبێژ ئاریاس جاڤان ئێوارەی ئەمڕۆ نوێترین ڤیدیۆ کلیپی خۆی بە شێوەیەکی جیاواز و بە ناوی (گۆشت) لە چەناڵی یوتیوبەکەی بڵاوکردەوە.
هونەرمەند ئاریاس ئەم بەرهەمەی بە جیاواز و تایبەت وەسفکردووە کە بە ناوی (گۆشت) بڵاویکردووەتەوە، هۆنراوەی خۆیەتی و جول کاری میکس و ئەرەنجمێنتی بۆ کردووە.
لە چەند رۆژی رابردوودا تیزەری ئەم بەرهەمەی بڵاوکردبووە و رەخنەی زۆری لێگیرا، بە هۆیەوە لە ستۆری ئینستاگرامەکەی نوسیویەتی "کاتێک دەستت ناگات بەوەی دەتەوێت بیکەی، یان لە تواناتدا نییە ئەنجامی بدەیت، باشتر وایە هەوڵی باشتربوون بدەیت تا پێی بگەیت، خۆتێکدان و خۆمشەوەشکردنی ناوێت".
ئاریاس جاڤان خەڵکی شاری مهاباتە و خاوەنی چەندین ڤیدیۆ كلیپ و گۆرانییە، گۆرانی و كلیپەكانی لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكاندا بینەرێكی زۆریان هەیە.
https://www.youtube.com/watch?v=P9_0HkfjeGo&ab_channel=AryasJavan
ر. ر