ئەدەب و هونەر
لە مهاباد هەوڵی سووتاندنی پەیکەری هەژار موکریانی دەدرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
سەر لەبەیانی ئەمڕۆ لە مهاباد چەند کەسێک هەوڵی سووتاندنی پەیکەری هەژار موکریانی شاعیری دیاری کوردیان داوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 12ی ئابی 2021، رەحمان ئەحمەدی، بەڕێوەبەری رێکخراوی ئاگرکوژێنەوەی مهاباد رایگەیاند "سەر لەبەیانی ئەمڕۆ چەند کەسێک هەستاون بە سووتاندنی چەند تایەیەک لە نزیک پەیکەری هەژار موکریانی شاعیری نەتەوەیی کورد بە مەبەستی سووتاندنی پەیکەرەکە".
باسی لەوەشکردووە، دوای رووداوەکە تیمەکانمان بە زووی گەیشتنە شوێنی مەبەست و بەرلەوەی هیچ زیانێک بە پەیکەرەکە بگات توانیویانە ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ بکەن.
ئەوەشی خستووتەڕوو، تاوەکو ئێستا نازانرێت ئەنجامدەرانی ئەو کارە کێن، بەڵام چەند کامێرایەکی چاودێری نزیک شوێنی رووداوەکە هەن و پۆلیس دەتوانێت لە رێگای ئەو کامێرایانەوە بکەرانی ئەو کارە بدۆزێتەوە.
ر. ر