ئەدەب و هونەر

ئاگرین دڵشاد چووە نێو ژیانی هاوسەرییەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئاگرین دڵشاد چووە نێو ژیانی هاوسەرییەوە
مەودا میدیا-

هونەرمەندی گۆرانیبێژ ئاگرین دڵشاد ژیانی هاوسەریی پێکهێنا، رایگەیاندووە ئەڵقەی دەستگیرانداری لەگەڵ خانمێکدا گۆڕیوەتەوە.

بە پێی بڵاوکاراوەیەکی  هونەرمەند ئاگرین دڵشاد لە هەژماری  تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئینستاگرام ، ئەڵقەی دەستگیرانداری گۆڕیوەتەوە بەبێ ئەوەی ئاماژە بە خانمەکە بکات کە کێیە.

ئاگرین لە گەڵ بڵاوکراوەکە نوسیوویەتی "هەر کارێک پەڵنەرەکەی خۆشەویستی و رێز بێت، دەرئەنجامی خێر و خۆشی دەبێت، ئێمەش بەو پاڵنەرە جوانە توانیمان دوێنێ 15ی ئابی 2021 پرۆسەی هاوسەرگیریی ئەنجام بدەین".

ئاگرین دڵشاد لە ساڵی 1995 لە دایک بووە، ساڵی 2014 پەیمانگای هونەرە جوانەکانی تەواو کردووە، و خاوەنی چەندین کلیپ و گۆرانییە و هەوادارێکی زۆری هەیە.
ر. ر

Qaiwan
Qaiwan