کوردستانی

چەکدارانی داعش لە چەند قۆڵێکەوە هێرشیان کرد

مەودا میدیا - سلێمانی |


چەکدارانی داعش لە چەند قۆڵێکەوە هێرشیان کرد
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

درەنگانی شەوی رابردوو چەکدارانی رێکخراوی تیرۆریستی داعش لە چەند قۆڵێکەوە هێرشیان کردە سەر سوپای عیراق لە گوندی ئیسڵاحی سەر بە ناحیەی جەلەولا، هەروەها گولـلە هاوەنێکیشان ئاراستەی گوندی ئیسڵاح کرد، لە ئەنجامی ئەم هێرشانە چوار کەس برینداربوون کە کە دوو کەسیان سەربازی سوپای عیراقن و دووانەکەی دیکەشیان دانیشتووی گوندەکەن.

شەماڵ عەبدولڕەحمان، بەڕێوەبەری ئاسایشی کۆکس بە مەودا میدیای راگەیاند "شەوی رابردوو دەوروربەری کاتژمێر 11:00ی شەو چەکدارانی رێکخراوی تیرۆریستی داعش لە دوو قۆڵەوە لە گوندی ئیسڵاحی سەر بە ناحیەی جەلەولا بە قەناس هێرشیان کردە سەر سوپای عیراق".

ئاماژەی بەوەشکرد "لە ئەنجامی رووبەڕووبوونەوەی سوپای عیراق و چەکدارانی داعش دوو سەربازی سوپای عیراق برینداربوون، هەروەها چەکدارانی داعش دوو ئۆتۆمبێلی سوپای عیراقیان سوتاند، دواتر لە کاتژمێر 1:00ی شەو شەڕەکە کۆتایی هات".

ئەوەشی خستەڕوو "لەلایەکی دیکەوە چەکدارانی داعش گولـلە هاوەنێکیان ئاراستەی گوندی ئیسڵاح کرد، لە ئەنجامدا دوو ژن برینداربوون کە دانیشتووی گوندەکە بوون".

س.س
Qaiwan
Qaiwan