ئابووری
به‌شه‌ئاردى نۆیه‌م دابه‌شده‌كرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
دابه‌شكردنى به‌شه‌ئاردى هه‌شته‌م كۆتایی دێت و ده‌ست به دابه‌شكردنى به‌شه‌ئاردى نۆیه‌م ده‌كرێت و داوایه‌كیش له هاوڵاتییان ده‌كرێت له‌باره‌ى ئاردى به‌شه‌خۆراك.
سه‌لام حاجى خزر، به‌ڕێوه‌به‌رى كۆمپانیاى دروستكراوى دانه‌وێڵه‌ى سلێمانى به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "له ئێستادا به‌رده‌وامین له دابه‌شكردنى به‌شه ئاردى هه‌شته‌مى هاوڵاتییان و ژماره‌یه‌كى كه‌م له هاوڵاتییان ماون وه‌ریبگرن".
وتیشى "له دواى ته‌واوبوونى به‌شه‌ئاردى هه‌شته‌م، له چه‌ند رۆژى داهاتوو، ده‌ست به‌دابه‌شكردنى به‌شه‌ئاردى نۆیه‌م ده‌كرێت، ئه‌و ئارده‌ى دابه‌شده‌كرێت پێشتر تاقیده‌كرێته‌وه و دواتر دابه‌شى سه‌ر بریكاره‌كانى خۆراك ده‌كرێت و ده‌درێته هاوڵاتییان".
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو "ئه‌و ئارده له‌به‌رهه‌مى وه‌رگیراوى جوتیارانى ناوخۆ دروستده‌كرێت و زۆرجار بازرگانه‌كان بانگه‌شه‌ى ئه‌وه‌ده‌كه‌ن ئارده‌كه خراپه به‌ڵام كوالێتى باشه بۆ به‌كارهێنان و كێشه‌ى نییه".
لاى خۆیه‌وه نه‌وزاد شێخ كامیل، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیی بازرگانیی هه‌رێم به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "هه‌ركات به‌شه‌خۆراك و ئاردى هه‌ر مانگێك ته‌واو ده‌بێت، راسته‌وخۆ دابه‌شكردنى مانگى دواتر ده‌ستپێده‌كات و ئاردى ئه‌م مانگه‌ش زۆر كوالێتیی بووه".
ع
بیروڕا
                    
                    
                    
                    

